بەرنامەی رەمەزانی دکتۆر ئاراس؛ بەڕۆژووبوون جەستە لە ژەهر پاک دەکاتەوە
رووداو - تەندروستی
بەرنامەی رەمەزانی دکتۆر ئاراس بەرنامەیەکی نوێیە و تایبەتە بە پرسە گشتی و تایبەتییەکان کە پەیوەندیدارن بە رۆژووگرتن و مانگی رەمەزان بە شێوەیەکی تەندروست و لەگەڵیشیدا بابەتە گشتییەکانی تەندروستی باس دەکرێن.
یەکەم ئەڵقەی بەرنامەکە لەگەڵ د. محەممەد جەباری، پسپۆڕی کلینیکیی خۆراکی و پسپۆڕی تەندروستیی گشتی بوو، ئەو دەڵێت: بەڕۆژووبوون جەستە لە ژەهر پاک دەکاتەوە و لەکاتی رۆژووگرتن پاکبوونەوە لە خانە شێرپەنجەییەکان خێراتر دەبێت.
هاوکات باسی باشترین خۆراکەکان دەکات کە ژەهر لە جەستە پاک دەکەنەوە وەکو؛
برۆکلی
قەیسی
کەلەرم
کاهوو
نیسک
نۆک
فاسۆلیا
لۆبیا
سیر
پیاز
رۆژانە جگە لە رۆژانی یەکشەممە و هەینی کاژێر 21:30 بەرنامەکە پەخش دەکرێت و کاژێر 9:30ـی رۆژی دواتر دووبارە دەکرێتەوە.