کاریگەرییەکی نوێی حەبی شەکرە ئاشکرا دەکرێت؛ تەمەنی خانمان درێژ دەکات
رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی هاوبەش لەنێوان زانایانی ئەمریکی و ئەڵمانی ئاشكرای دەکات، دەرمانی میتفۆڕمین کە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شەکرە بەکاربێت، دەشێت کاریگەریی هەبێت لە تەمەندرێژیی خانمان.
توێژینەوەکە لە گۆڤاری Gerenocytology بڵاو کراوەتەوە و نزیکەی 500 ژن بەشدارییان تێدا کردووە، پسپۆڕان دەڵێن، بەهۆی دەرمانەکەوە دەشێت خانمان بەبێ هیچ کێشەیەک بگەنە تەمەنی 90 ساڵ و زیاتریش. هۆکارەکەش روون دەکەنەوە.
عەلائەدین شادیاب، توێژەرێکی زانکۆی کالیفۆڕنیای توێژینەوەکەیە و دەڵێت: دەرمانی میتفۆڕمین ئەگەر مردنی لەناکاوی لە کەسانی خوار 90 ساڵ بە رێژەی 30٪ کەمتر کردووەتەوە.
لەبارەی هۆکارەکەی؛ حەبی میتفۆڕمین پڕۆسەی پیربوون خاو دەکاتەوە و تێکچوونی DNAـی خانەکانیش کەم دەکاتەوە بەمەش تەمەنی خانەکان درێژتر دەبێت.
بۆ ئەوەی نە حەب بەکاربێنی و نە تووشی شەکرە بیت، بەڵام تەمەنت درێژ بێت ئەم نهێنییانە بزانە؛
خۆراکی تەندروست
کەمکردنەوەی خوێ و چەوری
بایەخدان بە خۆراکە دەریاییەکان
خواردنی خۆراکە گەڵا سەوزەکان
چالاکیی جەستەیی
کەمیی رێژەی قەڵەوی
خاوێنیی کەشوهەوا
کۆنتڕۆڵکردنی گوشاری دەروونی
بایەخدان بە پشکنینی پێشوەختە
رێکخستنی خەو
کاریگەریی بۆماوەیی