فریاکەوتنی دهۆک: ساڵانە لە نەورۆزدا سووتان و ژەهراویبوون زیاد دەبن

رووداو - تەندروستی

پزیشکێکی فریاکەوتنی دهۆک ئاشکرای دەکات، ساڵانە لە نەورۆزدا حاڵەتەکانی سووتان و ژەهراویبوون زیاد دەبن و پێویستە ئاگاداریی زیاتریش بە دایک و باوکان بدرێت تاوەکو چاودێریی منداڵەکانیان بکەن.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-3-2026 د. عەبدوڵڵا ئیبراهیم، پزیشکێکی فریاکەوتنی دهۆکە و بە رووداوی راگەیاند، نەوتخواردنەوە کێشەیەکی باوە لەنێو خەڵکدا کە دەچنە سەیران و بەشێکی زۆری حاڵەتەکان لە فریاکەوتن تۆمار دەکرێن.
 
ئەوەشی باس کرد کە وەکو فریاکەوتنی دهۆک، ئامادەکاریی تەواویان کردووە بۆ هەر ئەگەرێکی فریاکەوتن  بەپەلە کە بەهۆی جەنگی ئێران- ئیسرائیل و ئەمریکاوە دووچاریان ببێتەوە.
 
ئەمە مەترسیدارترین شتە بۆ ئەو منداڵانەی نەوت دەخۆنەوە! د. کاروان نانەکەلی، پسپۆڕی پزیشکیی فریاکەوتن لە پۆدکاستی کلینیکاست روونی دەکاتەوە.