تەندروستیی تورکیا: بەهۆی زیادبەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوە بەرزەپەستانی چاو زیاد بووە

رووداو - تەندروستی

وەزارەتی تەندروستیی تورکیا نوێترین ئاماری نەخۆشیی گلاوکۆمای بڵاو کردووەتەوە کە ناسراوە بە نەخۆشیی بەرزەپەستانی چاو؛ وەزارەتەکە دەریدەخات، تەنیا ساڵی رابردوو 750 هەزار تووشبوو تۆمار کراون.
 
گلاوکۆما Alaucoma کۆمەڵێک نەخۆشیی چاوە کە بەهۆی بەرزبوونەوەی پەستانی چاوەوە دووچاری دەمارەکانی بینینی نێو چاو دەبن، زۆرجار بە ئاوی سپی و ئاوی رەشی چاو دەناسرێت.
 
تەندروستیی تورکیا ئاشکرای دەکات، رێژەی نەخۆشییەکە مەترسیدارە و پشکنینی پێشوەختە و هەمیشەیی بە گرنگ دەزانێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی. هەروەها ئەمە بۆ کەسانی سەروو 40 ساڵ زۆرترین بووە.
 
چەند سەرنجێک لەبارەی ئاوی سپیی چاو