نەخۆشخانەیەکی سەرەکیی ئیسرائیل بۆردوومان کرا
رووداو - تەندروستی
ئێران هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و زیانی گەورەی هەبوو. تەندروستیی نیشتمانیی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم 30 کەس بریندارن.
بەپێی سەرچاوەکانی ئیسرائیل، ئەم بەیانییە مووشەکێکی بالیستی درا لە باڵەخانەیەک لە ناوەندی شاری بێرشێڤا و زیانێکی زۆری لێکەوتەوە، ئەو باڵەخانەیەش هی نەخۆشخانەی سۆرۆکا بوو.
گوتەبێژی نەخۆشخانەکە دەڵێت: باڵەخانەیەک بە تەواوی لە نەخۆشخانەی سۆرۆکا رووخاوە کە سەربازە بریندارەکانی جەنگی غەززەی تێدا چارەسەر دەکرێت و ئێستا سەرقاڵی خەمڵاندنی زیانەکانن.
ناوەندی پزیشکیی سۆرۆکا ''نەخۆشخانەی سۆرۆکا'' دەکەوێتە باشووری ئیسرائیل و لە شاری بێرشێڤا، زیاتر لە هەزار تەختی نەخۆشخانەی تێدایە و بە یەکێک لە گەورەترین نەخۆشخانەکانی ئیسرائیل دادەنرێت.
دوای ئەم هێرشە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بانگەوازی بەپەلەی ئاراستەی وڵاتان کرد کە رێز لە یاسا مرۆییەکان بگرن و دامەزراوە پزیشکی و مەدەنییەکان نەکەنە ئامانجی ململانێی سیاسی و بۆردوومانەکان.
لێرەوە دیمەنی نێو نەخۆشخانەکە ببینە.
لێرەوە دیمەنی نێو نەخۆشخانەکە ببینە.