راگرایەتیی کۆلێژی پزیشکیی گشتیی زانکۆی هەولێری پزیشکی: داوادەکەین ژمارەی خوێندکاران کەم بکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

راگری کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەولێری پزیشکی دەڵێت: داوادەکەین ژمارەیەکی کەم پزیشک لە کۆلێژە پزیشکییەکان وەربگیرێت.
 
د. دەشتی بوستانی، راگری کۆلێژی پزیشکیی گشتیی زانکۆی هەولێری پزیشکی بە رووداوی راگەیاند، هەموو کات زیاتر لەوەی داوا دەکەین خوێنکاری بەشە پزیشکییەکان لە زانکۆکان وەردەگیرێن و ئەمەش کێشەیەکی گەورەیە.
 
بوستانی لەبارەی دامەزراندنی پزیشکانی دەرچووی ساڵی رابردوو دەڵێت: دەرچووی کۆلێژە پزیشکییەکانی ساڵی 2023 بۆ 2024 بەم نزیکانە دادەمەزرێن، بەڵام دەرچووەکانی ئەم ساڵ کەمێک درەنگتر دادەمەزرێن.