هەڵمەتی (لونای پەمەیی) فراوان دەبێت و فۆڕمی ناوتۆمارکردن بۆ پشکنینی مەمک رادەگەیێندرێت

رووداو - تەندروستی

هەڵمەتی لونای پەمەیی بەردەوامە و فۆڕمی ناوتۆمارکردن بۆ پشکنینی نەخۆشییەکانی مەمک رادەگەیێنرێت، لەڕێگەی فۆڕمەکەوە بە خۆڕایی پشکنین بۆ ئەوانە دەکرێت کە ناویان تۆمار کردووە.
 
ئامانجی سەرەکیی لونای پەمەیی هۆشیارکردنەوەی خانمانە بۆ ئەوەی پشکنینی پێشوەختە بکەن، چونکە چەند زوو شێرپەنجە دەستنیشانبکرێت، ئەوەندەش چارەسەرەکەی ئاسان دەبێت و خەرجییەکەی کەمتر دەبێتەوە. تەنانەت گوشاری سەر نەخۆشخانەکانیش کەم دەبێتەوە.
 
هەڵمەتەکە لەلایەن دێسکی تەندروستیی تۆڕی میدیایی رووداوەوەیە بە هاوبەشیی نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی، نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر، نەخۆشخانەی ئومێد لە دهۆک، سەنتەری پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک لە سلێمانی و سەنتەری نەخۆشییەکانی مەمک و هەرس و جگەر لە هەڵەبجە، لەگەڵیشیدا هەریەک لە نەخۆشخانە تایبەتەکانی وێڵفەر و شار کە لە شاری هەولێرن.

دەتوانن لەم لینکەوە خۆتان تۆمار بکەن (www.luna.rudaw.net).
 
پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی مەمک لەم شوێنانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت؛
 
لە هەولێر
- سەنتەری پشکنینی پێشوەختەی مەمک 
- سەنتەری نەخۆشییەکانی مەمک، لە پشت بنکەی تەندروستیی نازدار بامەڕنێ
- نەخۆشخانەی تایبەتی شار
- نەخۆشخانەی تایبەتی وێڵفەر
 
لە سلێمانی 
- نەخۆشخانەی شار
 
لە دهۆک 
- نەخۆشخانەی ئازادی
 
لە هەڵەبجە
- سەنتەری هەرس، جگەر و مامۆگرافی بەرامبەر نەخۆشخانەی وەفا
 
لە گەرمیان
- نەخۆشخانەی شەهید خالید
 
لە راپەڕین 
- سەنتەری پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک
 
لە کۆیە
- نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید (بەڵام ئامێرەکەیان تێکچووە)
 
لە سۆران
- نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری
 
لە زاخۆ (مامۆگرافی لێنییە، بەڵام لەڕێگەی بنکەکانەوە ئاسانکاری بۆ پشکنینی پێشوەختە دەکرێت)
- بنکە تەندروستیی نەورۆز 
- بنکە تەندروستیی شێخ سەعیدی پیران
- بنکە تەندروستیی بارزان
- بنکە تەندروستیی خابوور
- بنکە تەندروستیی تلکەبەر
- بنکە تەندروستیی ئەحمەدی خانی
- بنکە تەندروستیی دەلال