کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکی: ئێستا تووشبووانی شێرپەنجە زیاتر دەژین
رووداو - تەندروستی
راپۆرتی ساڵانەی کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکی دەریدەخات، رێژەی مانەوەی تووشبووانی شێرپەنجە بەراورد بە ساڵانی رابردوو زۆر زیاتر بووە و ئەمەشی بە ئومێدێکی گەورە دانا بۆ تووشبووان.
کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکی رایدەگەیێنێت، رێژەی مانەوەی زیاتر لە پێنج ساڵ بۆ هەموو جۆرەکانی شێرپەنجە بەرزبووەتەوە بۆ 70٪ لەکاتێکدا لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی رابردوو 50٪ بوو.
پسپۆڕان ئەم پێشکەوتنە دەبەستنەوە بە بەرهەمهێنانی زیاتری دەرمان و چارەسەری نوێی پزیشكی، پاشانیش پەرەپێدانی رێگەکانی دەستنیشانکردن و باشترکردنی هۆشیاریی تەندروستی.
راپۆرتە نوێیەکە ئاماژە بە زیادبوونی رێژەی مانەوەی ئەم شێرپەنجانەش دەکات؛
- شێرپەنجەی جگەر 22٪ زیاد بووە.
- شێرپەنجەی سییەکان 28٪ زیاد بووە.
- نەخۆشییەکانی خوێن 62٪ زیاد بووە.
لەبارەی شێرپەنجە کوشندەکانیش، ئەوە باس دەکات کە شێرپەنجەی سییەکان، کۆڵۆن، ریخۆڵە و پەنکریاس کوشندەترینن. بەڵام د. بێنت میکلسن، بەڕێوەبەری بەشی نەخۆشییە گوازراوەکان لە WHO دەڵێت: 30٪ بۆ 50٪ـی شێرپەنجەکان دەتواندرێت رێگرییان لێ بکرێت، ئەویش بە گۆڕینی شێوازی ژیان وەکو؛
- خواردنی خۆراکی تەندروست.
- کێشڕێکی.
- وازهێنان یان دوورکەوتنەوە لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشان.
- وەرگتنی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر و پاپیڵۆما.
- پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەکان.