نوێنەری تەڤدەم لە کۆبانێ: ژیانی نزیکەی 150 هەزار کەس لە مەترسیدایە
رووداو - تەندروستی
نوێنەری تەڤدەم لە کۆبانێ رایگەیاند، بەهۆی نەبوونی ئاو، کارەبا، خۆراک و دەرمان، ژیانی نزیکەی 150 هەزار کەس لە کۆبانێ لە مەترسیدایە.
ئەنوەر موسلیم، نوێنەری تەڤدەم لە کۆبانێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ماوەی سێ رۆژە ئاو و کارەبامان نییە و خواردن و خواردنەوەشمان کەمبووەتەوە."
سەبارەت بە کەرتی تەندروستی، ئەنوەر موسلیم گوتی: "ئێستا مۆلیدەمان بۆ نەخۆشخانەکان هەیە، بەڵام ئەگەر هێرشەکان بەردەوامبن، مەترسیی دەکەوێتە سەر نەخۆشخانەکانیش، دەرمان کەمە و پێویستیمان بە دەرمانی زیاترە."
نوێنەری تەڤدەم لە کۆبانێ ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێستا مەترسیی لەسەر خەڵکی سڤیلیش هەیە."