ئەو پزیشکەی نەشتەرگەریی بۆ شیلان کرد، ئەمڕۆ بانگهێشتی دادگە کرا
رووداو - تەندروستی
لەسەر داوای داواکاری گشتی سێ کەسی دیکە بە تۆمەتی هۆکاری مردنی شیلان، ئەو خانمەی لە زاخۆ "لەدوای وەرگرتنی خوێنی هەڵە" گیانی لەدەستدا، بانگهێشتی دادگە کران و دواتر بە کەفالەت ئازاد کران.
ئەمڕۆ سێشەمە 20-5-2025 سێ کەسی دیکە بە تۆمەتی مردنی شیلان ئیسماعیل بانگهێشتی دادگە کران و بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو لە زاخۆ، ئەم سێ کەسەی ئەمڕۆ یەکێکیان ئەو پزیشکەیە بووە کە نەشتەرگەریی بۆ شیلان کردووە.
غەریب مەجید، پەیامنێری رووداو لە زاخۆ بە دێسکی تەندروستیی رووداوی گوت، ''ئەو سێ کەسە بە کەفالەت ئازاد کراون''.
دوێنێ لەسەر ئەو بابەتە، پێنج کەس بانگهێشتی دادگە کران و دووانیان دەستگیر کرا.
شیلان ئیسماعیل تەمەنی 38 ساڵ و دایکی شەش منداڵ بوو، رۆژی 01-05-2025 بەمەبەستی لەدایکبوونی حەوتەمین منداڵی، رەوانەی نەخۆشخانەی ژنان و منداڵانی زاخۆ کرا، رۆژی شەممە، 17-05-2025، دوای 17 رۆژ بێهۆش بوون و مانەوە لە نەخۆشخانە، شیلان کۆچی دوایی کرد و 7 منداڵی بێ دایک جێهێشت.
دکتۆر لونا هۆکاری زانستیی گیانلەدەستدانی شیلان ئاشکرا دەکات