تەندروستیی مەکسیک: رۆژانە هەزار کەس ڤاکسین وەردەگرن

رووداو - تەندروستی

لە مەکسیک هەڵمەتی کوتان دەستیپێکردووە و بەپێی تەندروستیی وڵاتەکە، رۆژانە هەزار کەس ڤاکسین وەردەگرن.
 
ئەو ڤاکسینانەی لە هەڵمەتەکەدا لە خەڵک دەدرێن بریتین لە 'ڤاکسینی گزاز، سوورێژە، ئاوڵە، هەوکردنی ڤایرۆسی جگەری جۆری B و هەوکردنی سییەکان'.
 
هەر بەپێی تەندروستیی مەکسیک، ئەوانەی دەکوترێن لە هەموو گرووپێکدان، بەتایبەت منداڵ و بەساڵاچووان، چونکە زۆرترین مەترسی دەکەوێتە سەر ژیانیان ئەگەر بە تووندی تووشی هەوکردنەکان ببن.
 
دایک و باوکان بەپێی ئەم خشتەیە ئاگاداری کوتانی منداڵەکانیان بن و ئەمەی خوارەوە خشتەی نیشتمانیی کوتانە لە هەرێمی کوردستان.