کۆلێژی پەرستاری لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان دەکرێتەوە
رووداو - تەندروستی
زانکۆی پۆلیتەکنیکیی گەرمیان کردنەوەی کۆلێژی پەرستاری لە زانکۆکەیاندا راگەیاند و خوێندکاران دەتوانن بۆ ساڵی نوێی خوێندن داواکاریی پێشکێشبکەن.
ئەمڕۆ شەممە 20-9-2025 چالاک محێدین، لە زانکۆی پۆلیتەکنیکیی گەرمیان بە رووداوی رایگەیاند: "بەشی پەرستاری کراوەتەوە و وەرگرتنی خوێندکاران لەو بەشەدا بەشێوەی کێبڕکێی نمرە دەبێت."
چالاک محێدین، ئاماژەی بەوەشکرد، زانکۆی پۆلیتەکنیکیی گەرمیان دوو بەشی دیکەی پزیشکیشی هەیە، بەمەش بوارە تەندروستییەکان لە زانکۆکەدا فراوانتر دەبن.