نەرمین کاوانی: بە وەرزشکردن رووبەڕووی شێرپەنجە بوومەوە
رووداو - تەندروستی
نەرمین کاوانی دەڵێت دوای تێپەڕاندنی نەخۆشیی شێرپەنجە، ئێستا وەرزشکردنی کردووەتە بەشێکی سەرەکیی ژیانی رۆژانەی و رایدەگەیێنێت کە رۆژانە بە لایەنی کەمەوە کاژێرێک بە پێ دەڕوات و مەلە دەکات.
نەرمین کاوانی، ئەکتەری دیاری کورد، بە رووداوی رایگەیاند، "ئەو رۆژەی ئەگەر وەرزش نەکەم و بەپێ نەڕۆم، هەست بە ئازاری جەستەم دەکەم، بۆیە هەمیشە بەردەوامم لەسەر وەرزشکردن"
نەرمین کاوانی، ئاماژەی بەوەشکرد کە پابەندبوون بە وەرزشەوە کاریگەرییەکی ئەرێنیی لەسەر باری دەروونی و جەستەیی هەبووە. لەو بارەیەوە گوتی: "رۆژانە یەک کاژێر بەپێ دەڕۆم و هەموو رۆژێک مەلە دەکەم."
هاوکات، نەرمین کاوانی، پەیامێکی ئاراستەی هەموو تووشبووانی شێرپەنجە کرد و داوای لێکردن کە گرنگی بە خۆیان و تەندروستییان بدەن و ورەیان بەرز بێت. ئەو گوتی: "داوا لە تووشبووانی شێرپەنجە دەکەم گرنگی بە خۆیان بدەن و هیچ کاتێک کۆڵنەدەن."
ئەو ئەکتەرە کە ماوەیەک لەمەوبەر تووشی شێرپەنجە بوو و دوای وەرگرتنی چارەسەر بەسەریدا زاڵ بوو، ئێستا گرنگییەکی زۆر بە لایەنی تەندروستی و جەستەیی دەدات.
لێرەوە قسەکانی گوێ لێبگرە
لێرەوە قسەکانی گوێ لێبگرە