توێژینەوەیەک: پیسبوونی هەوا مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییە دەمارییەکان زیاد دەکات
رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە سوێد رایدەگەیەنێت، بەرکەوتنی درێژخایەن بە هەوای پیس مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییە دەمارییەکان زیاد دەکات .
توێژینەوەکە پەیمانگەی کارۆلینسکا لە سوێد لەسەر هەزار و 463 کەس ئەنجامدراوە کە تازە دەستنیشانکرابوون بە نەخۆشیی دەمارییەکان، شیکاری بۆ ئاستی تەنۆلکەکانی (PM2.5، PM10) و دووەم ئۆکسیدی نایترۆجین لە کرد، دەرکەوەت بەرکەوتنی درێژخایەن بە هەوای پیس، تەنانەت لە ئاستە تاڕادەیەک نزمەکانیشدا، 20% بۆ 30% مەترسیی زیاتری تووشبوون بە نەخۆشیی دەمارییەکان زیاد دەکات، ئەو کەسانەی لەو ناوچانەدا ژیاون کە ئاستی پیسبوونی هەوایان بەرزتر بووە، تێکچوونە دەمارییەکانیان خێراتر بووە.
د. کارۆلین ئینگرێ، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە بەشی زانستی دەماری کلینیکی لە پەیمانگەی کارۆلینسکا، دەڵێت: "توێژینەوەکە دەریدەخات پیسبوونی هەوا کاریگەریی لەسەر خێرایی پەرەسەندنی نەخۆشییەکانیش هەیە هەبێت".