ڤێتێرنەریی کەرکووک: گۆشتی ئەو ئاژەڵە نەخورێت کە لە شوێنی نایاسایی سەربڕدراوە
رووداو - تەندروستی
جێگری بەڕێوەبەری ڤێتێرنەریی کەرکووک رایدەگەیێنێت، سەربڕین لە شوێنە نایاساییەکان هۆکاری سەرەکییە بۆ بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون.
ئەمڕۆ دووشەممە 21-4-2025 دکتۆر سەباح نوری، جێگری بەڕێوەبەری ڤێتێرنەریی کەرکووک لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، لە 15ـی ئەم مانگەوە هەڵمەتی شووشتنەوە و رشانی دەرمان بۆ قڕکردنی گەنە دەستپێکردووە.
دکتۆر سەباح نوری دەڵێت: لە سەربڕخانەکان پشکنینی تەواو بۆ گۆشتەکە دەکرێت و دڵنیایی تەواو دەکرێت لە کواڵیتیی گۆشتەکە، بە هاونیشمانییانیش دەڵێت، گۆشتی ئەو ئاژەڵە نەخۆن، کە لە شوێنی نایاسایی سەربڕدراوە.