تەندروستیی ئێران دەڵێت، سێ نەخۆشخانە لە کرماشان بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە زیانیان بەرکەوتووە

 
رووداو دیجیتاڵ

جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران دەڵێت، بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە بۆسەر سێ نەخۆشخانە لە کرماشان، دوو کەس لە کارمەندانی نەخۆشخانەکە گیانیان لەدەستداوە.
 
ئەمڕۆ شەممە 21ی حوزەیرانی 2025 عەلی رەزا رەئیسی، جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کرماشان، سێ نەخۆشخانە زیانیان بەرکەوتووە، تەنانەت ناچار بوون یەکێک لە نەخۆشخانەکان چۆڵ بکەن.
 
جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران گوتی، هەر لە ئەنجامی هێرشەکان دوو کارمەندی نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە و 6 ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنیش بەتەواوی لەنێوچوون.
 
لە 13ی حوزەیرانەوە جەنگ لە نێوان ئیسرائیل و ئێران بە هێرشی ئیسرائیل دەستیپێکرد.
 
کرماشان لە هەموو پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر بەر بۆردوومان و هێرش کەوتووە.