د. باریف زاهیر: گەورەترین کێشە ئەوەیە کەسانی نا دەرمانساز پیشەی دەرمانسازی دەکەن

رووداو - تەندروستی

بەمەبەستی پێشخستنی ئاستی زانستی و پیشەیی دەرمانسازان، سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان کۆنفرانسی ساڵانەی PharmaDev 2025 لە هەولێر بەڕێوەدەبات.
 
سەرۆکی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، "لە رۆژی جیهانیی دەرمانسازان نزیک دەبینەوە، بۆیە ئەو جۆرە کۆنفرانسە گرنگانە رێکدەخەن. ئامانجیان ئەوەیە ئاستی رۆشنبیریی دەرمانسازان لە بوارە جیاوازەکانی تەندروستیدا بەرزبکەنەوە."
 
د. باریف زاهیر، سەرۆکی سەندیکای دەرمانسازان گوتیشی، "ناتوانن بڵێین لەدوای کۆنفرانس ئاستی دەرمانساز دەگۆڕێت، بەڵکو ئەوان کار لەسەر هزری دەرمانساز دەکەین و وادەکەن زیاتر گرنگی بە پیشەکەی بدات."
 
کۆنفرانسەکە لە دوو بەشی سەرەکی پێکدێت؛ بەشی یەکەم خولێکی راهێنانی چڕە کە بۆ ماوەی چوار رۆژ لە 21 تاوەکو 24ی ئەیلوول بەردەوام دەبێت. بەشی دووەمیش رۆژی 25ی ئەیلوول بەڕێوەدەچێت، کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی جیهانیی دەرمانسازان و مەراسیمێکی تایبەت و پانێڵێکی پسپۆڕان لەخۆدەگرێت.