کۆمەڵەی پزیشکیی خەو لە تورکیا: تێکچوونی خەو لەنێو گەنجاندا زیاد بووە

رووداو - تەندروستی

کۆمەڵەی پزیشکیی خەو لە تورکیا رایدەگەیێنێت، تێکچوونی خەو لەنێو گەنجاندا زیاد بووە. کەمخەوی لە شەواندا و خەوی زۆر لە رۆژدا بە مەترسیی جیدی ناودەبات.
 
کۆمەڵەی پزیشکیی خەو لە تورکیا دەریدەخات، بەشێکی زۆری ئەو نەخۆشانەی تۆمار کراون کە خەویان تێکچووە، شەوان درەنگ نووستوون و شێوازی ژیانیان بەهۆیەوە تێکچووە. 
 
پڕۆفیسۆر د. زەینەب زێرن، سەرۆکی کۆمەڵەکە دەڵێت: سەرەکیترین رێگەی چاککردنەوەی رۆتینی خەو؛ زوو لەخەو هەستان و جێبەجێکردنی رۆتینەکانی بەیانیانە.
 
کۆمەڵەکە ئەم پێشنیازانەی خوارەوە دەکات؛
 
- پێش کاژێر 11:00ـی شەو بخەوە.
- لەنێوان کاژێر 7:30 بۆ 8:00ـی بەیانی لەخەو هەڵبستە.
- پێش خەوتن گوێ لە میوزیک بگرە یان کتێب بخوێنەرەوە.
- پێویستە نیکۆتین، کافایین و ژەمی قورس پێش خەوتن نەخورێن.
- ژوورێکی سارد، تاریک و بەکارنەهێنانی شاشە پێش خەوتن، کواڵیتیی خەو باش دەکەن.
- خەوتن لەماوەی رۆژدا کەمتر لە یەک کاژێر بێت.
- رۆژانە وەرزش و جووڵەی بەردەوام هەبێت.
- گوشار و دڵەڕاوکێ کەمبکرێنەوە.
- کاتەکانی خەوتن و لەخەوهەستان دیار بێت.