کۆمەڵەی ددان لە ئەمریکا: شووشتنی ددانەکان مرۆڤ لە 50 نەخۆشی دەپارێزێت

رووداو - تەندروستی

کۆمەڵەی ددان لە ئەمریکا لە کۆنفرانسی ساڵانەیدا ئاشکرای دەکات، سوودەکانی شووشتنی ددانەکان زۆر زیاترە لەوەی کە پێشبینی دەکرێت.
 
کۆمەڵەی ددان لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، شووشتنی دەم و ددان مرۆڤ لە 50 نەخۆشی دەپارێزێت کە بەشێکی زۆریان پەیوەندییان بە دەم و ددانیشەوە نییە. 
 
پسپۆڕان دەڵێن، میکرۆبەکانی نێو دەم دەشێت ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنی جومگەی رۆماتیزمی، پارکینسن و خەمۆکی زیاد بکەن، هەر بۆیە بە شووشتنی دەم و ددانیش ئەگەری تووشبوون بەو نەخۆشییانە کەمتر دەبێتەوە.
 
هەر بۆیە پێشنیاز دەکرێت کە؛
 
- رۆژانە دوو بۆ سێ جار ددانەکان بشۆردرێن.
- دوای شووشتنی ددانەکان، بە پەتی پاککردنەوەی ددان نێوان ددانەکان پاک بکرێنەوە.
- ئەو خۆراک و خواردنەوانەی کە ددانەکان تێکدەدەن کەم بکرێنەوە.
ئایا دڵنیایی ''گرەنتی'' لە کاری پزیشکیی ددان دا راستە؟ ئەم بابەتەش ببینە