لە دهۆک زیاتر لە 12 لیتر ئاو لە کیسی کچێکی نەوجەواندا دەردەهێندرێت

رووداو - تەندروستی

لە نەخۆشخانەیەکی خانمان و منداڵبوون لە دهۆک زیاتر لە 12 لیتر ئاو لە کیسێکی هێلکەدانی کچێکی 16 ساڵ دەرهێنرا.
 
د. جەنان نووری، پسپۆڕی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی خانمان و منداڵبوون لە دهۆک بە رووداوی راگەیاند، کچەکە ئاوسانی سکی هەبووە و دوای پشکنین دەرکەوتووە، کیسێکی گەورەی هێلکەدانی هەیە.
 
د. جەنان نووری روونی دەکاتەوە، ئەو کیسە 35 سانتیمەتر پان بووە و بڕێکی زۆر لە ئاو و شلەی تێدا بووە، هەروەها ئەوەش باس دەکات؛ ئەم جۆرە کیسانە لە جیهاندا زۆر دەگمەنن کە بەو شێوەیە کیسێکی ئاوا گەورە ئەو هەموو شلەیەی تێدا بێت.
 
لەکۆتاییدا گوتی، ئەم جۆرە کیسە شێرپەنجەیی نییە، بەڵکو کیسێکی ناشێرپەنجەییە و نیشانەکانی کێشە بۆ نەخۆش دروستدەکەن بەتایبەت بە هۆکاری سکماکی.

هۆشدارییەک بۆ خانمان؛ کیسی هێلکەدان زیادی کردووە و سووڕانی هێلکەدانیش باوە