پسپۆڕێکی دەرمانساز: بەکارهێنانی دەرزیی دابەزاندنی کێش چوار مەرجی هەیە

رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی دەرمانسازی دەڵێت بۆ بەکارهێنانی دەرزی دابەزاندنی کێش دەبێت پێشتر پشکنینی پەریزادە و پەنکریاس بکرێت.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 22-4-2026 دکتۆر سایە لەتیف، پسپۆڕی دەرمانساز رایگەیاند، ئەو کەسانەی کە هاوکۆڵکەی بارستەی جەستەیان لە 30 زیاترە یان ئەوانەی کە نەخۆشیی درێژخایەنی وەک شەکرە و بەرزەپەستانی خوێنیان هەیە، دەتوانن دەرزییەکانی دابەزاندنی کێش بەکاربهێنن.
 
د. سایە لەتیف ئاماژەی بەوەشکرد، ''لەدوای راگرتنی دەرزییەکانی دابەزاندنی کێش، زۆربەی جار کێش دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی، بۆیە ئێمە ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەین کە دەرزەکەیان بەکارهێناوە، دوای وازهێنان لە دەرزییەکە ئەو خۆراکانە بخۆن کە پڕۆتین و ریشاڵیان تێدایە و واز لە خۆراکانە بێنن کە کاربۆهیدرات و شەکرن.''
 
سەبارەت بە هەڵگرتنی دەرزییەکان، د. سایە لەتیف گوتی، ''دەبێت دەرزییەکانی دابەزاندنی کێش لە پلەیەکی گونجاودا هەڵبگیرێت، ئەگەر لە شارێکەوە بۆ شارێکی دیکە بیگوازینەوە، پێویستیمان بە بۆکسێکی تایبەت دەبێت بۆ ئەوەی لە پلەی گەرمی گونجاودا بمێنێتەوە.''