لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازی و وزە هۆشیاریی دژی تووتن بڵاو دەکرێتەوە
رووداو - تەندروستی
لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازی و وزە هۆشیاریی دژی تووتن لەلایەن تیمێکی وەزارەتی تەندروستی بڵاو دەکرێتەوە، ئەو تیمە ئەندامانی چالاکی پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆی رووداویشن.
ئاسان فەرهاد، یەکێکە لە ئەندامانی ئەو تیمەی لەژێر سەرپەرشتیی وەزارەتی تەندروستیدا خەڵک هۆشیار دەکەنەوە، هاوکات تیمێکی چالاکی پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆی رووداویشە، دەڵێت: ئامانجمان کەمکردنەوەی رێژەی جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشانە.
ئەو ئاماژە بەوە دەکات، زیانەکانی تووتن بۆ هاونیشتمانییان روون دەکەنەوە لەپێناو ئەوەی هەمیشە تەندروست بن و لە زیانەکانی کێشانی تووتن دوور بن.
کاریگەرییەکانی جگەرەکێشان دوای 1 خولەک
* رێخۆشکردن بۆ بەشێرپەنجەبوونی خانەکان
* ناوپۆشی قوڕگ هەستیار دەبێت و کۆکە دەستپێدەکات
* بکتریا سوودبەخشەکانی نێو دەم لەنێودەچن و بۆنی ناو دەم ناخۆش دەبێت
* چینێکی تەنکی زەرد لەسەر ددانەکان دەنیشێت
* لێو، پووک و قوڕگ وشک دەبن
* 14 گرام گازی ژەهراویی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن دەچێتە نێو جەستەت
* 11 خولەک لە ژیانت کەمدەبێتەوە
* چڵم دروستدەبێت
کاریگەرییەکانی نێرگەلەکێشان دوای 1 خولەک
* پەستانی خوێن بەرزدەبێتەوە
* 10٪ ئەگەری گیرانی لوولەکانی خوێن زیاددەکات
* 210 گرام گازی ژەهراویی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن دەچێتە نێو جەستەت
* وکشبوونی نێوپۆشی لووت و دەم
* کوشنی بەکتریاکانی نێو دەم
* سەرسووڕان و گێژبوون
* پووکانەوەی هێلکۆکەی خانمان زیاد دەکات
* 5٪ ئەگەری نەزۆکبوون زیاددەکات
* سیکڵدانۆچکەکانی هەوای سییەکان لاواز دەکات
* هەناسەدان ئاسایی نامێنێتەوە
* هەندێکجار بینین لێڵ دەبێت
* هۆرمۆنی ترس و دڵەڕاوکی زیاد دەکات
* لێدانی دڵ خێرا دەبێت