سەنتەرێکی گەورەی چارەسەری شێرپەنجە لە بەغدا کرایەوە
رووداو - تەندروستی
سەنتەری سەدری تایبەت بە چارەسەری شێرپەنجە لە بەغدا کرایەوە؛ مانگانە دوو هەزار تووشبووی شێرپەنجە وەردەگرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 22-6-2025 سەنتەرەکە لەلایەن دەستەی وەزارەتی تەندروستیی عێراقەوە کرایەوە و د. ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستیی عێراق رایگەیاند، سەنتەری شێرپەنجەی سەدر یەکەم ناوەندی چارەسەرکردنی شێرپەنجەیە لە رۆژهەڵاتی بەغدا.
د. ساڵح حەسناوی روونی کردەوە، سەنتەرەکە لەسەر رووبەڕی 1250 مەتر چوارگۆشە دروستکراوە و توانای وەرگرتنی 60 تووشبووی شێرپەنجەی هەیە لە رۆژێکدا کە مانگانە دەکاتە نزیکەی دوو هەزار نەخۆش.
ئەوەش باس دەکات، راهێنەری بیانی لەنێو سەنتەرەکە هەن بۆ راهێنان و پێدانی مەشق بە پزیشکان و کارمەندە نێوخۆییەکان. بەتایبەت لە بەشەکانی تیشک و چارەسەرەکان.
تووشبووانی شێرپەنجەم بەگوێرەی پارێزگاکان لە ساڵانی 2022 و 2023:
ساڵی 2022: 39068 تووشبوو
ساڵی 2023: 43062 تووشبوو
جیاوازی و زیادبوونەکە 3994 تووشبوە
هەولێر 2022: 2456 تووشبوو
هەولێر 2023: 3030 تووشبوو
کەربەلا2022 : 1510 تووشبوو
کەربەلا 2023: 1737 تووشبوو
نەجەف2022: 2018 تووشبوو
نەجەف: 2023: 2007 تووشبوو
بەغدا 2022: 9323 تووشبوو
بەغدا 2023: 11071 تووشبوو
سلێمانی2022: 2909 تووشبوو
سلێمانی 2023: 2796 تووشبوو
بەسرە2022: 3199 تووشبوو
بەسرە 2023: 3495 تووشبوو
بابل 2022: 1851 تووشبوو
بابل 2023: 2145 تووشبوو
دیالە2022 : 1622 تووشبوو
دیالە 2023: 1672 تووشبوو
واست 2022: 1342 تووشبوو
واست 2023: 1423 تووشبوو
دیوانییە2022: 1290 تووشبوو
دیوانییە 2023: 1320 تووشبوو
میسان 2022: 988 تووشبوو
میسان 2023: 1088 تووشبوو
موسەننا 2022: 716 تووشبوو
موسەننا 2023: 783 تووشبوو
دهۆک 2022: 1222 تووشبوو
دهۆک 2023: 1186 تووشبوو
ئەنبار 2022: 1349 تووشبوو
ئەنبار 2023: 1514تووشبوو
نەینەوا 2022: 2629 تووشبوو
نەینەوا 2023: 3058 تووشبوو
سەلاحەدین 2022: 1261 تووشبوو
سەلاحەدین 2023: 1304 تووشبوو
زیقار 2022: 1562 تووشبوو
زیقار 2023: 1680 تووشبوو
کەرکووک 2022: 1133 تووشبوو
کەرکووک 2023: 1136تووشبوو
بەگوێرەی ئامارەکان لە ساڵی 2023 زۆرترین شێرپەنجەکان و رێژەکانیان لە عێراق بەم شێوەیە بووە؛
1- شێرپەنجەی مەمک 20.5٪
2- شێرپەنجەی کۆڵۆن و رێکە 7.2٪
3- شێرپەنجەی سییەکان 7٪
4- شێرپەنجەی رژێنی پەریزاد {غودە} 6.6٪
5- شێرپەنجەی مێشک و دەمار 6.5٪
6- شێرپەنجەی میزڵدان 4.7٪
7- شێرپەنجەی خوێن 4.4٪
8- شێرپەنجەی پڕۆستات 3.8٪
9- شێرپەنجەی پێست 3.5٪
10- شێرپەنجەی لیمفەگرێیەکان 3.3٪
11- کۆی گشتی جۆرە جیاوازەکانی دیکەی شێرپەنجە 32.3٪