WHO: هەر 10 چرکە جارێک، کەسێک بە خواردنەوەی مەی گیان لەدەستدەدات
رووداو - تەندروستی
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، لە جیهاندا هەر 10 چرکە جارێک، کەسێک بە خواردنەوەی مەی گیان لەدەستدەدات و هۆشداریش لە کاریگەرییە مەترسیدارەکانی کحول دەدات.
رێکخراوی WHO ئاماژە بەوەش دەکات، زۆرخواردنەوەی کحول دەشێت ببێتە هۆی 'پێکان، پەککەوتنی گورچیلە و جگەر، شێرپەنجە، نەخۆشییەکانی دڵ و ناڕێکییە دەروونییەکان'.
دەروونناسێک لە بەرنامەیەکی دکتۆر ئاراسدا ئاشکرای دەکات، ''کحول نەک دەروون ئارام ناکاتەوە، بەڵکو دڵەڕاوکێ و خەمۆکیش زیاد دەکات''.