کوێستان محەممەد: چەند سەنتەرێکی دیکەی ئۆتیزم لە شار و شارۆچکەکان دەکەینەوە
رووداو - تەندروستی
کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایدەگەیێنێت، داوامان کردووە منداڵانی ئۆتیزم لە نەخۆشخانەکان بێ بەرامبەر چارەسەر وەربگرن و ئەمەش چووەتە واری جێبەجێکردن.
ئەمڕۆ سێشەممە 22-7-2025 کوێستان محەممەد لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، ئەگەر ماڵێک دوو منداڵی ئۆتیزمی هەبێت، دایک و باوک دەتوانن مۆڵەتی بەخێوکەر وەربگرن. هەروەها گوتیشی: لە شار و شارۆچکەکان، چەند سەنتەرێکی دیکەی ئۆتیزم دەکەنەوە.
لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی مادەی هۆشبەر دەڵێت: 765 سزادراوی ناو چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی پسکنینی خوێن و میز و لیکیان بۆ کراوە، بە تەواوی لە مادەی هۆشبەر پاک بوونەتەوە.
ئەوەشی گوت کە لە هەر شەش چاکسازییەکەی هەرێمی کوردستان، شەش سەنتەری چارەسەر و شیاندنەوە بۆ ئالودەبووانی ماددەی هۆشبەر هەیە و ئالوودەبوان لەو سەنتەرانە چارەسەر وەردەگرن و شیاندنەوەیان بۆ دەکرێت.