توێژینەوەیەک: هەندێک بەشی مێشک زووتر پیر دەبن

رووداو - تەندروستی

زانکۆی کاوناس لە لیتوانیا دەریدەخات، بەشە جیاوازەکانی مێشک بە یەک خێرایی پیر نابن و پڕۆسەی پیربوون کاریگەریی جیاوازی لەسەر هەر بەشێکیان هەیە.
 
توێژینەوەیەک لە زانکۆی کاوناس لە لیتوانیا کراوە و دەرکەوتووە، ئەو بەشانەی مێشک کە بەرپرسن لە بیرکردنەوەی قووڵ، لەگەڵ تەمەندا زیاتر پیردەن، لە کاتێکدا ئەو بەشانەی کە پەیوەستن بە هەستەوەرەکانەوە، وەکو بینین و بیستن بۆ ماوەیەکی درێژتر بە گەنجی و چالاکی دەمێننەوە.
 
هەر لە توێژینەوەکەدا هاتووە، لەگەڵ چوونە تەمەنەوە، بەشەکانی پێشەوەی مێشک کە بەرپرسن لە فەرمانەکانی وەکو پلاندانان و بڕیاردان زووتر دەچنە دۆخی پشوودان و چالاکییان کەم دەبێتەوە، بەپێچەوانەوە بەشی پێشەوەی مێشک خۆی بە چالاکی دەمێنێتەوە.
 
د. زیهان یین، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: "توێژینەوەکەمان ئەو تێڕوانینە باوە رەتدەکاتەوە کە گوایە تەواوی مێشک پێکەوە و بە یەک شێوە پیر دەبێت و دەڵێت: ناوچەکانی پێشەوەی مێشک، زیاتر رووبەڕووی کاریگەرییەکانی پیری دەبنەوە، لە کاتێکدا ناوچە هەستەکییەکان خۆڕاگرییەکی زیاتریان هەیە."