تەندروستیی ڤێرجینیا: دووبارە کوڵاندنەوەی ئاو هیچ زیانێکی نییە، بەڵام بە مەرجێک
رووداو - تەندروستی
تەندروستیی ڤێرجینیا ئاشکرای دەکات، کوڵاندنەوەی ئاو هیچ زیانێکی نییە بەڵام نابێت کوڵانەکە کاتێکی زۆر بخایەنێت.
ئەوەش باسدەکات کە دووبارە کوڵاندنەوەی ئاو نابێتەهۆی زیادبوونی مادەکانی نێو ئاوەکە وەکو هەندێک لە خوێیەکان و مادە کانزاییەکان، بەڵکو دوای چەند جار لە کوڵاندنیشیان هەر بەهەمان بڕ دەمێننەوە، بەڵام چڕییەکەیان گۆڕانکاری بەسەردادێت.
ساندرا تۆد، پسپۆڕی خۆراک لە ئەمریکا ئاماژە بەوەدەکات، باشترە کە کتری کارەبایی بۆ کوڵاندنی ئاو بەکاربێت، چونکە لە پلەیەکی گەرمیی دیاریکراودا دەکوژێتەوە، بەڵام ئەگەر ئاو بۆ ماوەیەکی زۆر بکوڵێت، ئەوا دەشێت چڕی مادە کانزاییەکانی نێوی زیادبێت و ئەمەش زیان بە گورچیلەکان دەگەیێنێت.
بەشێک لەو نەخۆشییانەی لەڕێگەی ئاوی پیسبوو دەگوازرێنەوە
* کۆلێرا
* ڤایرۆسەکانی هەوکردنی جگەر
* نەخۆشییە مشەخۆرییەکان
* گرانەتا
* شێرپەنجە
* ژەهراویبوون
* ڤایرۆسی ئیفلیجیی مێشک