هۆکار و چارەسەرەکانی ئازاری پێیەکان چین؟

رووداو - تەندروستی

سەرچاوەی جیهانیی تەندروستیی مایۆکلینیک چەند هۆکارێک بۆ ئازاری پێیەکان باس دەکات کە یەکێکیان قەڵەوییە و چارەسەرەکانیش دەخاتەڕوو.
 
بەپێی مایۆکلینیک، دەشێت بەساڵداچوون یاخود قەڵەوی هاندەر بن لە ئازاری پێیەکان بەتایبەت بنی پێیەکان، ئەمەش بە پەیڕەوکردنی شێوازی ژیانی تەندروست کەمتر دەبێتەوە.
 
مایۆکلینیک هۆکارەکانی ئازاری پێیەکان و گرمبوونی بنی پێیەکان بۆ ئەمانە دەگەڕێنێتەوە؛ 
 
- هەوکردنی جومگەکان
- بەساڵداچوون
- وەستان لەسەر پێیەکان بۆ ماوەیەکی زۆر
- قەڵەوی
- پێڵاوی پاژنە بەرز
- زۆر بەپێ رۆیشتن
- شکانی ئێسک
- لاوازیی دەمارەکان بەهۆی شەکرە
- تووشبوون بە کەڕوو
 
لەبارەی پێشگیریکردن لێیانەوە ئەمانەی خوارەوە پێشنیاز دەکات؛
 
- لەبەرکردنی پێڵاوی گونجاو کە (فراوان، ناوکەفی نەرم، پاژنەی گونجاو) بێت.
- لەپێکردنی پێڵاوی کواڵیتیی بەرز، دوورکەوتنەوە لە لەپێکردنی پێڵاوی پاژنە بەرز و تەسک و فش.
- کورتکرنەوەی نینۆکی پێیەکان بە بەردەوامی.
- پاراستنی پاکوخاوێنیی پێیەکان بە شووشتنی چەند جارە لە رۆژێکدا.
- پەیڕەوکردنی شێوازی ژیانی تەندروست.
- لەپێکردنی گۆرەوییەکی خاوێن و لۆکەیی کە کەمترین نایلۆنی تێدابێت.
- سەردانی پزیشک بکە ئەگەر ئازاری بەردەوامی پێیەکانت هەیە.