پەرستارێک چۆنیەتیی رزگارکردنی ژیانی کەسێک لە مردن روون دەکاتەوە
رووداو - تەندروستی
پەرستارێک لە فێستیڤاڵی زانکۆیەدا تایبەت بە رووداو چۆنیەتیی فریاگوزاریی سەرەتایی باس دەکات و دەڵێت: هەموو کەسێک پێویستە جانتای فریاگوزاریی سەرەتایی (First Aid)ـی هەبێت و نابێت لەکاتی هەر رووداوێکدا کەسەکە بشڵەژێت.
هاوڕێ ساڵح، پەرستار دەڵێت: فریاگوزاری بۆ هەر کەسێک کرا، پێویستە سەرەتا پشکنینی لێدانی دڵی بۆ بکرێت، ئەگەر هیچ ئاماژەیەکی هەناسەدانی نەبوو، سینگە دڵەبووژاندنەوەی بۆ دەکرێت واتە تەکنیکی CPR.
پاشان ئەگەر هەناسەی نەبوو، پێویستە فوو بکرێت بە دەمی کەسەکە و سییەکانی پڕ بکرێن لە هەوا.
لەکاتی پێوەدانی دووپشک ئەمانە بکرێن؛
شوێنی پێوەدان بشۆردرێت
بەفر دابنرێت
شوێنەکە نەجووڵێندرێت
ئازارشکێن بەکاربێت
مژینی ژەهرەکە نەکرێت
شوێنەکە نەبەسترێت
لەم کاتانەدا پێوەدراوی دووپشک بچێتە نەخۆشخانە
سڕبوون
گەشکە
هەناسەتەنگی
رشانەوە
ئەو پەرستارە باسی زمانهەڵگەڕانەوە دەکات و دەڵێ، ''زمان قوتنادرێت، بەڵکو هەڵدەگەڕێتەوە''. ئەوەش بەهۆی هیلاکی و گەرمابوونێکی زۆرەوەیە.
تەکنیکەکەش بەم شێوەیە باس دەکات