لە بەغدا دەرچووانی بەشە تەندروستی و پزیشکییەکان خۆپێشاندانیان کرد

رووداو - تەندروستی

لە بەغدا دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لەبەردەم وەزارەتی دارایی عێراق خۆپیشاندانیان کرد و داوای دامەزراندن دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 22-12-2025 دەرچووانی ساڵانی 2023 تاوەکو 2025ـی بەشە تەندروستی و پزیشکییەکانی عێراق کە زیاتر لە 70 هەزار دەرچوو دەبن، بۆ زیاتر لە دەیەمین جار گردبوونەوە، یەکێک لە دەرچووەکان دەڵێت: داواکاریمان ئەوەیە، دەمانەوێت دابمەزرێن و دەستووری عێراقی جێبەجێ بکرێت.
 
یەکێکی دیکەش دەڵێت، ئەو هەموو ساڵە خوێندوومانە بچین لە ماڵەوە دابنیشین یاخود کرێکاری بکەین!
 
بەپێی خۆپێشاندەران، وەزیری دارای گوتویەتی کە کەیسەکەیان لەلای ئەو نییە. دەرچوویەکی ساڵی 2023 گوتی، ''ئەوە دوو ساڵە خۆپێشاندان دەکەین و هیچ کەسێک وەڵاممان ناداتەوە''.