بۆ یەکەمجار لە پاکستان نەشتەرگەریی چاندنی جگەر کرا

رووداو - تەندروستی

بۆ یەکەمجار لە پاکستان چاندنی جگەر بە سەرکەوتوویی لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئیسلامئاباد ئەنجامدرا.
 
نەشتەرگەرییەکە لەلایەن د. ئەبوبەکر حەفیز بەتی لە نەخۆشخانەی نێودەوڵەتیی شیفا لە سەرەتای ئەم هەفتەیە کرا و وەرگرەکە خانمێکی تووشبووی شێرپەنجەی کۆڵۆن و رێکەیە کە شێرپەنجەکەی گوازرابووەوە بۆ جگەری.
 
د. ئەبوبەکر حەفیز دەڵێت: تەواوی جگەری کەسی تووشبوو بە شێرپەنجەکەیان دەرهێناوە و بەشێک لە جگەری هاوژینەکەیان بۆ چاندووە.
 
بەپێی پسپۆڕان، پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەکان دەشێت رێگری بکات لە قورسبوون و مەترسیداربوونی نەخۆشییەکە.