لێکەوتەکانی بەردەوامیی جەنگ لەسەر کەرتی تەندروستی

رووداو - تەندروستی

جەنگی ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە و ئەمریکاش دژی ئێران هاتە نێو جەنگەگە؛ هەردوولا زیانیان گەیاندووە بە سەرچاوە تەندروستی و بنکە پزیشکییەکان و نەخۆشخانەکان، بەپێی نەتەوە یەکگرتووەکان جەنگ هۆکارێکە بۆ وەستانی خزمەتگوزارییە پزیشکییە رۆتینییەکان.
 
بەپێی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان UN؛ جەنگ لە هەر وڵاتێکدا هەبێت، ئەمانە بەسەر کەرتی تەندروستیی ئەو وڵاتەدا دێن؛
 
- وەستانی پرۆگرامی کوتان
- وەستانی چارەسەری شێرپەنجە
- بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان
- کەمبوونی دەرمانە درێژخایەنەکان
- بێبەشبوونی منداڵان، بەساڵاچووان و  خانمانی دووگیان لە چاودێریی تەندروستی
- درەنگکەوتنی چارەسەرەکانی فریاگوزاری