رێکخراوی ئێمە پادی سووڕی مانگانە بێبەرامبەر لە دەستشۆری شوێنە گشتییەکان دادەنێت
رووداو - تەندروستی
رێکخراوی ئێمە لە پڕۆژەیەکیاندا پادی سووڕی مانگانە بێ بەرامبەر لە دەستشۆری شوێنە گشتییەکان دادەنێت و بەڕێوەبەری پڕۆژەکە دەڵێت، لە قاوەخانە، رێستۆرانت و هۆتێلەکان پادەکە دادەنێن.
ڤیەننا سەلام، بەڕێوەبەری پڕۆژەی مەسارونا لە رێکخراوی ئێمە بە رووداوی راگەیاند، جگە لەو پڕۆژەیە بەردەوام کار دەکەن بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی سووڕی مانگانە و تەندروستیی زاوزێ لە خوێندنگە و زانکۆکان.
ڤیەننا سەلام گوتی، پڕۆژەکە بە پاڵپشتیی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی هۆڵەندا لە ساڵی 2021 دەستیپێکردووە و لەو وڵاتانە جێبەجێدەکرێت کە پێویستیان بە پێشخستنی هۆشیاریی تەندروستیی زاوزێوە هەیە.
هاوکات ئەوەش باس دەکات، نەک تەنیا پاد بەڵکو پێداویستییەکانی سووڕی مانگانە و بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی تەندروستی لەنێو خوێندنگە و شوێنگە گشتییەکان جێبەجێدەکەن.