مایۆکلینیک: خۆشووشتن بە ئاوی سارد گوشاری دەروونی کەمدەکاتەوە
رووداو - تەندروستی
سەرچاوەی پزیشکیی مایۆکلینیک ئاشکرای دەکات، خۆشووشتن بە ئاوی گەرم چالاکییەکانی مێشک بەهێزدەکات و خەویش خۆشدەکات، لەبارەی خۆشووشتن بە ئاوی ساردیشەوە دەڵێت، گوشاری دەروونی کەمدەکاتەوە.
مایۆکلینیک چەند کاریگەرییەکی خۆشووشتن بە ئاوی سارد و گەرم رادەگەیێنێت، بەجۆرێک بە ئاوی گەرم تەندروستیی دڵ دەپارێزێت و تەندروستیی ماسوولکەکانیش دەپارێزێت.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، هەردوو ئاوەکە کەشەنکبوونی ماسوولکەکان کەمدەکەنەوە و سووڕی خوێن چالاکدەکەن، بەڵام ئاوی سارد یارمەتیی زیاتری جەستە دەدات بۆ کەمکردنەوەی ئازار.