سەرتاشێک: بێبەرامبەر پرچی سرووشتی بۆ تووشبووانی دەردە رێوی و سووتاوی دادەنێم

رووداو - تەندروستی

رێوان عەزیز، سەرتاشە دەستپێشخەرییەکی بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانە راگەیاندووە کە بەهۆی نەخۆشی یان رووداوی سووتانەوە پرچیان لەدەستداوە و بێبەرامبەر پرچی سرووشتیان بۆ دادەنێت.
 
رێوان عەزیز، بە رووداوی رایگەیاند، " ئەو کچە دەردە رێوی هەبوو، ماوەیەکی زۆرە بێبەرامبەر پرچی سرووشتی بێبەرامبەر بۆ ئەو کەسانە دادەنێم کە تووشبووی شێرپەنجەن، یان نەخۆشیی دەردەرێوی یان تووشی سووتان بوون" 
 
ئەو سەرتاشە ئامانجی لە کارەکەی گەڕاندنەوەی دڵخۆشییە بۆ ئەو کەسانە و دەڵێت، "دڵخۆشیی خۆم لەوەدا دەبینمەوە کە کەسێک ئەو نەخۆشییانەی هەبێت و بتوانم یارمەتی بدەم."
 
رێوان عەزیز، هیوای خواست بە کارەکەی بتوانێت پشتگیریی ئەو منداڵ و کەسانە بکات و گوتی، "ئامانجم تەنیا دڵخۆشییە بۆ هەموو ئەو منداڵانە و هیوادارم بتوانم بەو کارەم پشتگیرییەکی کەمیش بێت، کردبم."