پسپۆڕێکی منداڵان: زۆرخواردنی شەکر سەرنجی منداڵان کەم دەکاتەوە

رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان رایدەگەیێنێت، زۆرخواردنی شەکر سەرنجی منداڵان کەم دەکاتەوە و ئەگەری قەڵەوبوونی منداڵان زیاد دەکات.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 23-12-2025 د. لارسا ئەنیس، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لە بووڵتەنی تەندروستیدا بە رووداوی راگەیاند، وەکو کریستیان لە جەژنەکاندا بایەخ بە شەکرە سرووشتییەکان دەدەین.
 
د. لارسا ئەنەس کە پزیشکێکی کریستیانە دەڵێ، لە جەژنەکاندا بایەخ بە دروستکردنی شیرینی بە شەکری سرووشتی دەدەین و هانی منداڵەکانمان دەدەین کە هەمیشە خۆراکی تەندروست بخۆن.
 
ئەو جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە خورما و هەنگوین لە دروستکردنی شیرینییەکاندا بەکاربێن.