قایمقامیەتی دهۆک چاودێریی تووند دەخاتە سەر شوێنی فرۆشتنی دەرمانە گیاییەکان

رووداو - تەندروستی

لە دهۆک لیژنەکانی قایمقامیەت چاودێریی تووند دەخەنە سەر شوێنی فرۆشتنی دەرمانە گیاییەکان و ئەندامێکی لیژنەکە دەڵێت، دەرمانە گیاییەکان بە نازانستی تێکەڵ دەکرێن.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24-4-2025 دکتۆر کاوە رەشید، ئەندامی لیژنەی باڵای قایمقامیەتی دهۆک بە رووداوی گوت، دەشێت دەرمانە گیاییەکان ببنەهۆی سستبوونی گورچیلەکان و چەندان لێکەوتی مەترسیداری دیکەی تەندروستی.
 
هەر بۆیە دکتۆر کاوە رەشید دەڵێت: لیژنەمان پێکهێناوە بۆ چاودێریکردنی دووکانی گیادەرمانییەکان و بەشێکی دەرمانە گیاییەکان دەکرێن بە حەب و دەدرێن بە خەڵک.
 
ئازاری جومگە و ئەژنۆ کێشەیەکی باوی نێو خەڵکە بەتایبەت کەسانی بەساڵاچوو، نەخۆشنامەی ئەم هەفتەیەش باسی نەخۆشێک دەکات کە ئازاری جومگەی هەبووە و دوای بەکارهێنانی کۆمەڵێک حەب و دەرمان، ژانەکەی زیاتر و خراپتر دەبێت! دواتر دەردەکەوێت خانمەکە بە هەڵە دەرمانەکانی بەکارهێناوە و تووشی کێشەیەکی جیدی دەبێت.
 
لێرەوە پۆدکاستێک لەبارەی گیادەرمانییەکان ببینە.