تەندروستیی شەقڵاوە: بە سنوورداری دەرمانە درێژخایەنەکانمان دابینکردووە
رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی شەقڵاوە رایدەگەیێنێت، بەهۆی هاوکاریی رێکخراوەکان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی توانیویانە رێژەی دەرمان لە سنووری شەقڵاوە، هەریر و بالیسان دابینبکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24-9-2025 د. نوورجیهان عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی شەقڵاوە بە رووداوی راگەیاند، زۆرترین ئەو دەرمانانەی لە دەڤەرەکە پێویستن (دژەبەکتریاکان، ئازارشکێن و هێورکەرەوەکان)ـن.
لەبارەی دەرمانە درێژخایەنەکانیشەوە گوتی، بە گشتی رێژەیان کەمبووەتەوە، بەڵام بەشی پێداویستیی خەڵکی سنووری شەقڵاوە دەکات و توانراوە بە هاوکاریی رێکخراوەکان و بە پتەویی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دابینکەرانی دەرمان، تائێستا بە رێژەیەکی سنووردار دەرمانە درێژخایەنەکان دابینبکەن.