دارمێندرا بە چی گیانی لەدەستدا؟

رووداو - تەندروستی

میدیاکانی هیندستان بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە دارمێندرا لە شوێنی مانەوەی خۆی لە شاری مومبای ماڵئاوایی لە ژیان کرد، هۆکاری مردنەکەی و دۆخی تەندروستیی ئاشکرای دەکرێت.
 
بەپێی میدیاکانی هیندستان، ئەو ئەکتەرە لەم دواییانەدا دۆخی تەندروستیی ئاڵۆز بوو و لە نەخۆشخانەیەکی شاری مومبای بۆ ماوەیەکی زۆر خەوێنرابوو.
 
پزیشکانی نەخۆشخانەی بریچ کاندی راپۆرتێکیان لەبارەیەوە بڵاو کردووەتەوە کە دەڵێ، نالەباریی تەندروستییەکەی بۆ سستبوونی دڵ و نەخۆشییەکانی دڵ دەگەڕێتەوە. ئەوان پیربوون بە هۆکاری سەرەکیی نەخۆشییەکانی هونەرمەندەکە دادەنێن.
 
دارمێندرا، ئەکتەری ناسراوی سینەمای هیندستان کە لە کوردستانیش بەهۆی فیلمە کلاسیکەکانییەوە، بەتایبەت فیلمی (Sholay) هەوادارێکی زۆری هەبوو، لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
 
بەگوێرەی پەیمانگەی تەندروستیی نیشتمانیی نێودەوڵەتی، پیربوون یاخود بەساڵاداچوون ئەگەری ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی (دڵ، مێشک، شێرپەنجە، جەڵتە، پەککەوتتن، لەبیرچوونەوە و سستبوونی ئەندامەکان) زیاد دەکات بەتایبەتیش لەو کەسانەی کە شێوازی ژیانیان رێک نییە ئەوا لە تەمەنە زووەکانی تەمەنیاندا ئەو نەخۆشییانەیان تووشدەبێت و بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدەن.
 
د. تیشک نووری شاوەیس لە پۆدکاستی نەخۆشنامەدا باسی پیربوون دەکات؛ لەکاتی گەنجیدا خزمەتی خۆتان بکەن بۆ ئەوەی بە حورمەتەوە پیر ببن.