پسپۆڕێکی دەروونی لە ئەمریکا لەبارەی زەعفەرانەوە؛ زێڕی سوورە و کە دەیخۆم دڵم خۆش دەبێت

رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییە دەروونییەکان لە بڵاوکراوەیەکیدا بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش باسی زەعفەران دەکات و دەڵێت: بە باشترین خۆراکیش دەیبینم بۆ دڵخۆشی و ئاسوودەیی دەروونی.
 
د. دانیاڵ ئەیمن، پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان لە ئەمریکا رایگەیاندووە، بە رەچەڵەک لوبنانییە و زۆر حەزی لە زەعفەرانە، لانیەکم رۆژانە بڕێکی لێدەخوات.
 
د. دانیاڵ خاوەن و دامەزرێنەری کلینیکەکانی ئایمنە لە کالیفۆڕنیای ئەمریکا، باسی گیای زەعفەران دەکات لەڕووی باشترکردنی دەروونییەوە و رایدەگەیێنێت، توێژینەوەکان خواردنی تەنیا 30 گرام لەو گیایەیان هاوتای دەرمانی دژەخەمۆکی داناوە.
 
ئەو پسپۆڕە دڵنیایی دایە خەڵک کە زەعفەران جگە لە ئاسوودەیی دەروونی، توانیا سێکسیش بەهێز دەکات.
 
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی گۆڤاری Reviews in Clinical Medicine کە ئەم ساڵ بڵاو کراوەتەوە دەریدەخات، زەعفەران یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی نیشانەکانی سووڕی مانگانە، چونکە هێورکەرەوەیەکی بەهێزە.