مۆربوونی دەستی دۆناڵد ترەمپ نیگەرانیی لەبارەی تەندروستییەوە دروستکردووە
رووداو - تەندروستی
دەرکەوتنی مۆرێکی گەورە لەسەر دەستی چەپی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، پرسیاری زۆری لەبارەی دۆخی تەندروستییەوە لە نوێترین دەرکەوتنەکانیدا دروستکردووە.
کۆشکی سپی لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، ترەمپ تووشبووی حاڵەتێکە بە ناوی "کەمیی خوێنهێنەرە درێژخایەنەکان"، کە کاردەکاتە سەر سووڕی خوێن لە خوێنهێنەرەکاندا.
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، شوێنەوارەکە دوای ئەوە دروستبووە کە "دەستی بەر مێزێک کەوتووە." شوێنەوارەکە بەهۆی بەرکەوتنێکی بچووک و بەکارهێنانی ئەسپرین وایلێهاتووە.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر دڵت خۆشدەوێت ئەسپرین بەکاربهێنە"، هەرچەندە پزیشکەکەی پێیگوتووە کە پێویست ناکات بەکاریبهێنێت چونکە تەندروستییەکی زۆر باشی هەیە.
"کەمیی خوێنهێنەرە درێژخایەنەکان" لە هەندێک حاڵەتی دەگمەندا دەکرێت مەترسیدار بێت و ببێتە هۆی دروستبوونی برین و کڵۆبوونی خوێن،ئەم حاڵەتە دەبێتە هۆی ئاوسان و گۆڕانی رەنگی پێست لە قولەپێ و دەستەکاندا و زیاتر لە کەسانی سەروو تەمەن 70 ساڵیدا باوە، دۆناڵد ترەمپ تەمەنی 79 ساڵە.