پزیشکێکی منداڵان لە رۆژئاوای کوردستان: منداڵێکی زۆر پێویستییان بە شیر و دەرمان هەیە
رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، بەهۆی سەرمای زۆر و کەمیی خۆراک و دەرمانەوە، پێنج منداڵ گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 25-1-2026 د. عەبدولڕەحیم رەمەزان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لە بوڵتەنی تەندروستی گوتی: "5 منداڵەکە نەخۆشییان نەبووە و تەنیا بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستداوە."
ئەو پسپۆڕەی نەخۆشییەکانی منداڵان ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە، کەمیی خۆراک، دەرمان و کارەبا، کێشەکان زیاتربوون.
سەبارەت بە پێداویستییەکان، د. عەبدولڕەحیم گوتی: "منداڵێکی زۆر پێویستییان بە شیر و دەرمان هەیە، منداڵان بەرگریی جەستەیان کەمترە، بۆیە پێویستە زیاتر ئاگاداریان بین."
ناوبراو جەختیشی کردەوە کە وەک پزیشکان، بێ بەرامبەر هاوکاریی ئەو کەسانە دەکەن کە پێویستییان بە چارەسەری پزیشکی و دەرمانە.