کۆمەڵناسێک: نزاکردن و خوێندنەوەی قورئان گوشاری دەروونی کەم دەکەنەوە

رووداو - تەندروستی

کۆمەڵناسێک رایدەگەیێنێت، مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی روحی بەدوای ئەو پێداویستیانەدا دەگەڕێت کە ئارامیی دەروونی پێببەخشن، جەخت لەوەش دەکاتەوە کە نزاکردن و خوێندنەوەی قورئان ئەو ئارامییە دەبەخشن و گوشاری دەروونی کەمدەکەنەوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 25-2-2026 د. شڤان ئیسماعیل، کۆمەڵناس لە بوڵتەنی تەندروستی راگەیاند، کاتێک مرۆڤ نزا و نوێژدەکات یان قورئان دەخوێنێت، هەست بە ئارامیی دەروونی دەکات و گوشاری دەروونی لەسەر کەم دەبێتەوە، چونکە قورئانی پیرۆز ئاسوودەیی بە دەروون دەبەخشێت.
 
ئەو کۆمەڵناسە ئاماژەی بەوەشکرد، بیروباوەڕەکان رەنگدانەوەیان لەسەر رەفتارەکان دەبێت، بۆیە ئەو هیوایەی لە نزاکردن و خوێندنەوەی قورئانەوە بەدەستدێت، ئارامی بە دەروون دەبەخشێت.
 
د. شڤان ئیسماعیل دەڵێت: "مرۆڤ هەڵە دەکات، بۆیە هەمووکات دەتوانێت داوای لێخۆشبوون بکات و ئەو ئارامییە دەروونییە بەدەستبهێنێتەوە."