وەزارەتی تەندروستی بۆ پێشگیریکردن لە تای خوێنبەربوون شەش رێنمایی بۆ جەژنی قوربان دەردەکات
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی تەندرستی بۆ پێشگیریکردن لە تای خوێنبەربوون، شەش رێنمایی نوێ دەردەکات. بەشێکی بۆ قەساب و گۆشتفرۆشەکانە و بەشێکیشی بۆ هاووڵاتیانە کە گۆشتەکە دەکڕن.
وەزارەتی تەندروستی لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ و گشت پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی کوردستانی کردووە، شەش رێنمایی بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون دەردەکات و دەڵێت، دەبێت لە ماوەی جەژنی قورباندا جێبەجێ بکرێن.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە نووسراوەکەیدا دەڵێت: "لەدوای زیادبوونی ژمارەی توشبووان بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە شارەکانی نێوەڕاست و خوارووی عێراق و دەرکەوتنی چەند حاڵەتێک لە هەرێمی کوردستان و لەبەر نزیکبوونەوی جەژنی قوربان و بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی ئەو نەخۆشیە، بۆ ئەم مەبەستە داواكارين لە بەڕێزتان هاوکاریمان بکەن" بۆ جێبەجێکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە لە لایەن هاووڵاتیانەوە:
1. سەربرینی ئاژەڵان لە ماڵان بە هەر شێویەک بێت قەدەخەیە و سەربڕین تەنیا لە شوێنی رێگەپێدراو دەبێت.
2. پابەندبوونی قەسابەکان بە لەبەرکردنی کەلوپەلی خۆپاراستن به‌تایبه‌تی له‌به‌ركردنی ده‌ستكێشی لاستیک و جلی تایبه‌ت له‌كاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ یان گۆشت و خوێنه‌كه‌ی بەشێوەی تەواو و لەکاتی سەرپێچی، بە تووندی سزادەدرێن.
3. پێویسته ئاژه‌ڵ چاره‌سه‌ر كرابێت به رشاندن به قڕكه‌ر ماوه‌ی دوو هه‌فته پێش سه‌ربڕینی.
4. دوای سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ، ده‌بێت شوێنه‌كه پاكژ بكرێت به به‌كارهێنانی گیراوه‌ی كلۆر (0.5%) (ده‌گیرێته‌وه به به‌كارهێنانی فاس به رێژه‌ی 6% و هه‌ر به‌شێک فاس بۆ 11 به‌ش ئاو) و هه‌روه‌ها به‌هه‌مان شێوه پاكژكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی به‌كارهاتوو بۆ سه‌ربڕین و پارچه‌كردنی گۆشتی ئاژه‌ڵەکە.
5. پێویستە هاووڵاتیان گۆشتی سوور لە شوێنی رێگەپێدراو بکڕن و دەستەوانە لە دەست بکەن و ئاگاداربن دەستیان هیچ برینداری نەبێت و تەختەی لەتکردنی گۆشت جیاواز بێت لە تەختەی لەتکردنی سەوزە و پاشان شوێنی لەتکردنەکە بە باشی خاوێن بکرێت بە ئاوى گەرم و سابوون و دواتر پاكژكردنەوەى بە هەمان شێوە وەک خاڵى 3 و کوڵاندنی گۆشت بۆ ماوەیەک کە لە 30 چرکە [خولەک] کەمتر نەبێت.
6. له‌به‌ركردنی جلی قۆڵ درێژ و ره‌نگی كاڵ له‌كاتی سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ی گه‌نه‌كان تێدا بڵاوه، بۆ ئەوەی دیار بێت. هه‌روه‌ها به‌كار هێنانی كرێمی تایبه‌ت به دوور خستنه‌وه‌ی مێروو و گه‌نه له له‌شی مرۆڤ.
تای خوێنبەربوون لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، هەندێکجار دەبێتە هۆى مردنى تووشبووەکە.
نەخۆشییەکە ئێستا بە رێژەیەکی کەم لە عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە. رۆژی پێنجشەممە، 24ـی نیسان، سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کۆی گشتیی تووشبووانی نەخۆشی تای خوێنبەربوون گەیشتە 26 حاڵەت و ئەمڕۆ تووشبوویەکی دیکەش لە کەرکووک گیانی لەدەستداوە."
هاوکات، سامان یابە عەلی، گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک، لە رێگەی رووداوەوە رەتی کردەوە هیچ تووشبوویەکی دیکە لە کەرکووک گیانی لەدەستدابێت: "ئێمە هیچ حاڵەتێکی مەترسیدارمان نەبووە، ئێستاش تەنیا یەک تووشبووی تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانەدا ماوەتەوە و تەندروستیشی باشە."
وەک سامان یابە دەڵێت، لە کەرکووک 5 تووشبوو بەو نەخۆشییە تۆمارکرابوون، سێیان گیانیان لەدەستدا و یەکێکیان نەخۆشخانەی بەجێهێشت، ئەوەی دیکەش تەندروستی باشە.