جیهان نزیکە لە دۆزینەوەی یەکەم دەرمانی شەکرەی جۆری یەک
رووداو - تەندروستی
توێژەرانی زانکۆی کوینزلاند لە ئوسترالیا تاقیکردنەوە لەسەر دەرمانی شەکرەی جۆری یەک دەکەن، پسپۆڕان دەرمانەکە بە چارەسەری خۆییە بەرگرییە نەخۆشییەکان دادەنێن وەکو شەکرەی جۆری یەک.
سیسلی ویکسترۆمی تووشبووی شەکرەی جۆری یەکە لەگەڵ منداڵەکەی و ئەو دەبێت رۆژانە چەند جارێک دەرزیی ئەنسۆلین بەکاربهێنێت.
سیسلی دەڵێت: ''ئەگەر بتوانم شتێک بکەم کە ئەو دەرزییەم لەکۆڵ بکاتەوە، ئەوا ئامادەم بیکەم''.
رانجینی تۆماس، توێژەری زانکۆی کوینزلاندە و دەڵێت: "ئەم چارەسەرە هەوڵدەدات بگاتە رەگی هۆکاری خۆییە بەرگرییە نەخۆشییەکان کە شەکرەی جۆری یەک نەخۆشییەکی خۆییە بەرگرییە نەخۆشییەکانە''.
توێژینەوەکە ئومێدێکە بۆ ئەوانەی شەکرە جۆی یەکیان هەیە، چونکە رزگاریان دەکات لە بەکارهێنانی بەردەوامی دەرزیی ئەنسۆلین.
ئێستا لە جیهاندا زیاتر لە 9 ملیۆن کەسی وەکو سیسلی هەن کە رۆژانە دەبێت ئەنسۆلین بەکاربهێنن و شێوازی ژیانیان ناڕێکە بەهۆی دابەزینی بەردەوامی شەکرەیان.