توێژینەوەیەک: ڤیدیۆ یەکبەدواییەکەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان چاوەکان دەپڕووکێنن
رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێ لەبارەی سەیرکردنی بڵاوکراوە یەکبەدواییەکەکانی سۆشیاڵ میدیاکان دەریدەخات، یەک کاژێر گەڕان و سەیرکردنیان چاوەکان دەپڕووکێنن و وشکیان دەکەنەوە.
توێژەرانی پەیمانگەی زانست و تەکنەلۆژیی SRM لە هیندستان ئاشکرای دەکەن، نەک تەنیا کات بەڵکو جۆری نێوەڕۆکی ئەو بابەتەی لە سۆشیاڵ میدیاکانەوە سەیردەکرێن، کاریگەری دروستدەکەن لەسەر تەندروستیی چاوەکان، بەجۆرێک یەک کاژێر سەیرکردنی یەکبەدواییەک (scrolling)ـی کورتەڤیدیۆکانی سۆشیاڵ میدیاکان ئەگەری ماندووبوون و وشکبوونی چاوەکان زیاد دەکات.
بەشداربووانی توێژینەوەکە رۆژانە کاژێرێک سۆشیاڵ میدیاکانیان بەکارهێناوە بۆ ماوەی 3 مانگ و توێژەران پێوانەی جووڵەی چاوەکان، چاوتروکاندن و قەبارەی بیلبیلەکانی بەشداربووانیان کردووە و بۆیان دەرکەوتووە، سەیرکردنی شاشەکان چاوترووکاندنی کەم کردووەتەوە، بەمەش زیاتر چاویان وشک بووەتەوە.
د. بانو پریا، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: 60٪ـی بەشداربووان تووشی ناڕێکی لە چاوەکانیان بوون و بەشێکیشیان بە ئازاری مل و شانەکانەوە ناڵاندوویانە.
هەروەها دەرکەوتووە، 40٪ـی بەشداربووان رێگەکانی خۆپارێزییان لەکاتی سەیرکردنی مۆبایل بەکارهێناوە، وەکو دانانی فیلتەری شین بۆ رووکاری شاشەی مۆبایلەکە، لەچاوکردنی چاویلکە و کەمکردنەوەی ئاستی رووناکیی شاشە'.
روونکردنەوەی وێنەی خوارەوە؛ ئەنجامێکی توێژینەوەکەیە کە بەکارهێنەرێک قەبارەی بیلبیلەکانی چاوی لە دوو باردا پێوانە کراوە، لە وێنەی لای چەپدا خەریکی سەیرکردنی ڤیدیۆ یەکبەدواییەکە کورتەکانی سۆشیاڵ میدیاکانە کە پێی دەڵێن (reels) و بیلبیلەکانی چاوی فراوان بوون، ئەم فراوانبوونەش ئاماژەیە بۆ باری لەناکاو یاخود پەلامارێک و دۆخێکی نائاسایی. بەڵام لە وێنەی لای راستدا کەسەکە سەیری ڤیدیۆیەکی یوتیوب یاخود کتێبێکی ئەلیکترۆنی دەخوێنێتەوە و بیلبیلەکانی قەبارەیان بچووک بووەتەوە کە دەشێت زیانی هەبێت، بەڵام کەمتر.