ناوی وەرگیراوانی کۆلێژی پزیشکیی گشتیی زانکۆی هەڵەبجە راگەیێنرا
رووداو - تەندروستی
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ناوی وەرگیراوانی کۆلێژی پزیشکیی گشتیی زانکۆی هەڵەبجەی بۆ ئەم ساڵ راگەیاند؛ 20 خوێندکارن.
ئەمڕۆ سێشەممە 25-11-2025 د. بەمۆ پەروێزخان، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بە رووداوی رایگەیاند، بەپێی سیستمی زانکۆڵاین خوێندکارەکان وەرگیراون و بەرزترین کۆنمرە 97.7 بووە و نزمترینیش 96.
د. بەمۆ پەروێزخان جەختی لەوە کردەوە، هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ دەستپێکردنی دەوام، لەڕووی بایەخی کۆلێژەکەشەوە گوتویەتی، کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی بۆ هەڵەبجە گرنگە، چونکە پارێزگایە و پێویستیی بە دەرچووی زیاتری پزیشکیی گشتی هەیە.
لێرەوە ناوەکان ببینە.