رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: لەم پشووەدا بە سەلامەتی بخۆ و بە تەندروست بمێنەرەوە

رووداو - تەندروستی

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەهۆی پشووەکانی کریسمس و سەری ساڵی زایینی، چەند رێنوێنییەک بۆ پاراستنی تەندروستی دەخاتەڕوو، چوونە ئەو چێشتخانانەی خۆراکیان پاکوخاوێنە یەکێکیانە.
 
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پێویستی دەزانێت کە لە وەرزی زستانیشدا بایەخ بە شووشتنەوەی سەوزە و میوەکان بدرێت و هەمیشەش رەچاوی ئەوە بکرێت کە گۆشتی خاو یان نیوەکوڵ نەخورێت.
 
یەکێکی دیکە لە رێنوێنییەکان ئاماژە بەوە دەکات، گۆشتی خاو لە خۆراکەکانی دیکە جیا بکرێتەوە، تەختە و چەقۆی جیایان بۆ بەکارهێندرێت.
 
هاوکات ئەوەش باس دەکات کە هەمیشە بایەخ بە شووشتنی دەستەکان بدرێت، چونکە سەرچاوەی هەزاران هۆکاری نەخۆشین (ئەگەر پیس بن).