هۆکاری هەمیشە ساردبوونی قاچەکان بزانە
رووداو - تەندروستی
ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، چەند هۆکارێک هەن کە وا دەکەن، قاچەکان هەمیشە سارد بن و مرۆڤ هەستیان پێبکات، کەمخوێنی و کەمیی ئاسن دوو هۆکارن.
بەگوێرەی ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی لاوازیی سووڕی خوێن بۆ پەلی خوارەوەی جەستە هۆکاری سەرەکییە بۆ ئەو کێشەیە.
ناوەندەکە ئەم هۆکارانەی دیکەش باس دەکات وەکو؛
- شەکرە
- کێشەکانی غودە
- گوشاری دەروونی و دڵەڕاوکێ
- بەدخۆراکی
- جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشان
باشترین رێگەی خۆگونجاندن لەگەڵ ئەو دۆخە چارەسەری هۆکارەکەیە، یاخود لەپێکردنی گۆرەوەی. (لێرەوە گۆرەویی گونجاو و تەندروست دیاری بکە).