بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەک لە قامیشلۆ: ئەگەر گەمارۆ بەردەوام بێت، دەرمان نامێنێت
رووداو - تەندروستی
لە نەخۆشخانەکانی قامیشلۆ چارەسەریی بریندارانی شەڕ دەکەن و لە ئێستادا دەرمانی پێویستیان هەیە، بەڵام هۆشداریی دەدرێت لە کەمبوونەوەی دەرمان.
د. مەقسود قامیشلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی پسپۆڕیی سووری لە قامشلۆ بە رووداوی راگەیاند پێویستیمان بە شرووب، بتڵی خوێن، دەرمانی دژەهەوکردن و دژەبەکتریاییەکان هەیە.
د. مەقسود قامیشلی ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو نەشتەرگەرییەکان بۆ برینداران بێ بەرامبەر ئەنجام دەدەن.
د. مەقسود قامیشلی دەڵێت، "ئەگەر گەمارۆ بەردەوام بێت، دەرمان نامێنێت."